Hi Come Here Pls books and stories free download online pdf in English

Hi Come Here Pls

پارتی ٥











دوای ئەوەی لیا گەرایەوە ماڵەوە جلەکانی گۆڕی و خەوت تا ئێوارە دوای ئەوە لەخەو ھەڵسا و رووخساری شۆرد و ڕۆشتە خوارەوەخواردنێکی سادەی لێنا و دەستی کرد بە خواردنی دواتر تەواو بوو قاپەکانی کۆکردەوە شۆردنی.











لە چێشتخانەکە ھاتە دەرەوە و لەسەر قەنەفەی ھۆڵەکە دانیشت و پەیوەندی بەخێزانەکەیەوە کرد تا چەند کاتژمێر قسەی لەگەڵیان دەکرد وەسەبارەت بە بوونە مۆدێلی مارکەی دیۆر و یارمەتیدەری دیزاینەرێکی بەناوبانگ ئەوان زۆر بەمە دڵخۆشبوون و ڕازی بوون بەوەی ئەو کارەبکاتن دوای ئەو قسەیان تەواو کرد لیا رۆیشت تا ئەرکەکانی زانکۆی بخوێنێ و بخەوێ ھەتا درەنگان وانەکانی دەخوێند دواتر خەوت.














بەیانی داھات و لەگەڵ ھاورێکانی لە کافتریای زانکۆ دانیشتبوون پێدەکەنین و قسەیان دەکرد.










"ھاورێیان سەبارە بە پێشنیاری دیزاینەرەکە و براندی دیۆر بە خێزانەکەم گوت" لیا گوتی











"ئێ چیان گوت؟"یورا بە پەرۆشەوە پرسی









"ئەوان ڕازی بوون و رێگەیان پێمدا" لیا بە دڵخۆشیەوە گوتی








"ئەوە زۆر باشە پیرۆزەەە لیاکەم" لاسی گوتی بەدڵخۆشیەوە









"پیرۆزە لیا" یورا و سیۆن پێکەوە گوتیان








"زۆر سوپاستان دەکەم ھاورێیان" لیا بە دڵخۆشیەوە گوتی







"دەی کەوایە برۆ پەیوەندیان پێوە بکە دەی خێرا" یورا گوتی







"ئێستا!"





"بەڵێ بەڵێ" سیۆن گوتی







"زۆرباشە دەگەرێمەوە" لیا گوتی و جانتاکەی ھەڵگرت و رۆشتە باخچەکە تا بە ئاسوودەیی پەیوەندیان پێوە بکاتن، موبایلەکەی دەرھێنا و وکارتەکەشی لە جانتاکەی دەرھێنا و رەقەمی بەرێز جانگی لێدا کە خاوەنی براندی دیۆرە دوای لێدانی دوو زەنگ پەیوەندیەکە ھەڵگیرا.









"سڵاو جانگ سۆنگ ئیت لەگەڵدایە لە کۆمپانیای براندی دیۆر" بەرێز جانگ گوتی











"سڵاو بەرێزم ئەوە منم لیا ئەو قوتابیەی پێشنیارتان بۆ کردم ببم بە مۆدێلی براندەکەتان" لیا بە شڵەژانەوە گوتی










"ئۆھ قوتابیەکەی زانکۆی سیۆل خۆشحاڵ بووم کە پەیوەندیت پێوە کردم"










"ئاھ بەڵێ ئەوم"










"مادەم پەیوەنشیت کردووە کەوایە بریارێکت داوە کە ببیت بە بەشێک لە براندەکەمان؟"












"بەڵێ من رازیم بەوە"









"ئەوە زۆرباشە دڵنیام ئێستا لە زانکۆی بەیانی دوای زانکۆ وەرە بۆ کۆمپانیاکەمان تا زانیاری و شتت پێ بڵێی دەربارەی کارەکەت"











"باشە بەرێزم بەیانی لەوێ دەبم"









"زۆرباشە ھیچت پێویست نییە؟"









"نا بەرێزم ھیچم پێویست نییە"









"باشە کاتێکی خۆش"







"بۆ تۆش بەرێزم" لیا گوتی و پەیوەندیەکەی داخست دەستی خستە سەر دڵی لە شڵەژاویدا.











"باشە قسە کردن لەگەڵ ئەوان بۆ وا سەخت بووە بۆم ئاھھ با پەیوەندی بە خاتوو سۆنگەوە بکەم" لیا رەقەمەکەت خاتوو سۆنگی نوسی وپەیوەندی پێوەکرد تا ھەڵگیرا












"سڵاو ئەوە ژمارەی خاتوو سۆنگ جیۆن مینە"










"بەڵێ خۆمم دەتوانم بزانم کێی خاتوون؟"








"من لیام ئەو قوتابیەی دوێنێ پێشنیارت بۆ کردم کارت لەگەڵدا بکەم"










"ئۆھ بەڵێ ڕاستە دڵخۆشم پەیوەندیت پێوە کردم کەوایە بریارتدا چی بکەی؟"










"ئێھ من ڕازیـم بەوەی کارت لەگەڵدا بکەم"









"ئەوە ھەواڵێکی زۆر باشە بریارێکی زۆر دروستتدا بۆ داھاتوون ئازیزم"













"وایە"










"کەواتە بەیانی یاخود دوو بەیانی تر وەرە بۆلام ناونیشانەکەم لە بزنسس کارتەکەم ھەیە"










"باشە خاتوون سوپاست دەکەم"










"تکا دەکەم"







"کەوایە کاتێکی خۆش"







"خۆشتر بۆ تۆش" لیا کۆتایی بە پەیوەندیەکەی ھێنا و زەردەخەنەیەکی جوانی کرد و جانتاکەی لە شان کرد و گەرایەوە لای ھاورێکانیقسەکانیان پێ گوت و کاتێکی خۆشیان بەسەر برد پێکەوە، کەمێکی پێچوو کاتی دەستپێکردنی وانەکان ھات و ھەموو قوتابیەکان ڕۆشتنەپۆلەکانیان و دەستیان کرد بە وانە خوێندن.












دوای زانکۆش لیا گەرایەوە ماڵەوە خواردنی نیوەرۆی ئامادەکرد و خواردی دوای تەواوبوونیشی شتەکانی کۆکردەوە و قاپەکانت شۆرد جلێکیسادەی دەرەوەی لەبەرکرد چووە دەرەوە تا بەناو بازاری سیۆل و پارکەکان برواتن تا ئێوارەکەی ھەر لە دەرەوە بوو خواردنێکی سادەی لەوبازارە خوارد و گەرایەوە ماڵەوە و جلەکانی گۆری و جلی ماڵەوەی لەبەر کرد ئینجا کتێبەکانی دەرھێنا تا ئەرکی زانکۆی بکات کە تەواو بوو لەموبایلەکەی خستیە سەر درامایەک و سەیری دەکرد تا درەنگی شەو چووە ژوورەکەی و خەوت.












بەیانیش دوای زانکۆی ڕۆشتە کۆمپانیای دیۆر و فۆرمێکییان پێ پڕ کردەوە ھەموو شتەکیان فێرکرد و گەرایەوە وە بۆ بەیانی دواتر کاتێکیزۆری لەگەڵ خاتوو سنگی دیزاینەری بەرێکرد تا فێری ھەموو جۆرە شتەکی بکات لەلای خۆی.










ڕۆژەکان دەرۆیشت و لیا دەستی کرد بە کاری ریکلامکردنی بەرھەمەکانی کۆمپانیای دیۆر لە شوێنی جیاواز وە کار کردنیشی لەگەڵدیزاینەرەکە زۆرباش بەرێوە دەچێت.










تا ڕۆژێک پلانیان دانا بچنە دارستانی گۆتجاوالی گەورە کە بە یەکێک لە ترسناکترین دارستانەکانی جیھان دادەنرێتن کە ئەوەی چووبێتەئەوێ بە پارچە پارچە کراوی لەسەر شەقامەکان فڕێ دەدرا کە زۆر بە دەگمەن ئۆتۆمبێل بەوێ دادەچێت ئەمەش مانای وایە شتی مەترسیدارلەوێ ھەیە لەھەمان کاتدا دارستانێکی زۆر جوان و ناوازەیە بەتایبەت بۆ کاری وێنە بۆیە کۆمپانیای دیۆر ئەوێیان ھەڵبژار بۆ وێنەگرتن وە لیاتاکە کەس بوو دەربارەی ئەو دارستانەی نەدەزانی.









ئۆتۆمبێلەکەیان وەستاند و ستافەکان ھاتنە دەرەوە و دەستیان کرد بە ئامادەکاری و خێوەتیان ھەڵدا ھەموو شتێکیان ئامادەکرد وە مەیکئاپ ئارتێستەکانیش ھاتبوون ھەر یەکەو بەکارەکان سەرقاڵ بوون و وە چەند کچێکیش لەلای لیا بوو کە جلیان بۆ ھێنا بوو بۆ ریکلامەکە لیاڕۆشتە ناو خێوەتەکە و جلەکانی لەبەرکرد وھاتە دەرەوە وە مەیک ئارتێستەکانیش دەستیان کرد بە کاری خۆیان دوای کاتژمێرێک ھەمووشتێک ئامادەکرابوو و لەو کاتەش لیا تەواو بوو و وێنەگرەکە شوێنێکی دیاریکرد کە رسمی لێبگرن و بەلیای وت لەو شوێنە بوەستێ و لەگەڵھەر وێنەیەکیش جوڵە و شت بکات












وێنەگرتنی ئەمجارەیان تەنھا بە یەک دوو جل و پێراگەیشتن ھەمان جۆر بەڵام بە ڕەنگی جیاواز کاتێکی زۆریان بە وێنەگرتنەکە بەسەربرد وەئەو گەشتەیان ماوەی چوار رۆژی دەخایەنێت.












ئەو چەند رۆژە تێپەرین بەھەموو جل و جانتاکان وێنەیان گرت وە جلەکان وە لیا لە وێنەکاندا زۆر جوان دەردەکەوت و جلەکانیش زۆر نایاببوو لەبەریا کە وایدەکات سەرەنجی خەڵک راکێشێ و کریاری جلەکام زیاتر بن، ئەمرۆ کۆتا ڕۆژی گەشتەکەیان بوو شەوەکەی لە وێنەگرتنتەواو بوون و ھەموو شتەکانیان کۆکردەوە تا بەیانی لە خەو ھەڵسان یەکسەر بگەرێنەوە بۆ شار.













دوا کۆکردنەوەی کەلوپەلەکان ھەر کەسە و ڕۆیشتە خێوەتەکانیان و خەوت وە لیا بە تەنھا لە خێوەتێک بوو ھەر جوڵە جوڵی بوو خەویلێنەدەکەوت تا ھەڵسایەوە و ھاتە دەرەوە لە خێوەتەکەی بینی کەس لە دەرەوە نیە و خەوتن کاتەکەشی درەنگ بوو ھەناسەیەکی ھەڵمژی وسەیری دارستانەکەی کرد و زەردەخەنەی کرد.












"ئەو چەند رۆژەی لێرە بووم کاتم نەبوو سەیری ئەو دارستانە بکەم بەراستی شوێنێکی زۆر خۆشە" لیا گوتی و چووە ناو دارستانەکە وسەیری ھەموو شتەکی دەکرد وە ھەندێک ئاژەڵی دەدیت لەسەر دارەکان کە بە شەوان دەھاتنە دەرەوە بەردەوام بوو لە رۆیشتن تا دەنگیئاژەڵێک ھات لە دواوەی ترسا تا پێی کرا بە خێرایی بەرەو پێشەوە دەرۆیشت تا ئاژەڵەکەی ون کرد تا زانی نازانێ بۆ کوێ ھاتوو و بە کامرێگا ھاتە ئەو شوێنە شڵەژا نەیدەزانی چی بکات ھەوڵی دەدا بە رێگایەکی تر بگەرێتەوە رۆیشت بۆ لایەکی دارستانەکە ئەو شوێنێکیبێدەنگی بوو ھیچ دەنگێکی لێوە نەدەھات ئەمە وای دەکرد بێ ئەوەی بترسێ بەردەوام بێ لە رێگاکە.










لەلایەکی تر ھەموو خوێنمژەکان گەرانەوە ماڵەکانی خۆیان تا بخەون تاکە کەس کە ئاگاداری ھەموویان بوو تا بچنە ماڵەکانی خۆیان بێئەوەی بزانن کە چاودێریان لەسەرە ھیچ یەک لە خوێنمژەکان لە دەرەوە نەمان و چوونە ماڵەکانیان ئەو کەسەش ویستی بگەرێتەوە کۆشکەکەیتا بۆنی مرۆڤێکی کرد بۆنەکەی زۆر بۆ دەھات زانی لە شانەشینەکەی نزیکە ڕۆیشت تا خەڵکەکەی ھەست بەو بۆنە نەکەن و کۆنترۆڵیان لەدەست نەدەن.










وە ئەو کەسەی چاودێری خەڵکەکەی دەکرد پاشاکەیان بوو پاشا جیۆن جۆنگکووک پاشای خوێنمژەکان.











خۆی وون کرد و لە شانەشینەکەی ھاتە دەرەوە و بۆلای مرۆڤەکە چوو لە لای دارێک وەستا تا بزانێ مرۆڤەکە لەکوێیە تا کچێکی بینی شڵەژاودیار بوو و لەپێشە خۆی قسەی دەکرد وە سەرسام بوو بە جوانی و جیاوازی